زاراوه‌كانى شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت وحه‌قيقه‌ت
له ڕووناكى قورئان و سوننه‌ته‌وه
له رێبازى ته‌صه‌ووفدا زۆر جار ئه‌م سێ زاراوه «شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت وحه‌قيقه‌ت» به ته‌نها ياخود پيكه‌وه به‌رچاو ده‌كه‌ون و به‌كار ده‌هێنرێن له ده‌قه‌كاندا .
لێره‌دا گرنگه به كورتى ئه‌وه بزانين كه هيچكام له‌م سێ زاراوه به‌ديلى ئه‌وى تريان نييه ، به‌ڵكو ته‌واوكارى يه‌كترن ، به‌و واتايه‌ى كه هه‌رسێكيان ره‌نگدانه‌وه‌ى يه‌ك راستين كه بريتييه له به‌رنامه‌ى پيرۆزى ئيسلام به ته‌واوى ، كه مرۆڤ به هۆيانه‌ه ده‌گاته سه‌عاده‌تى هه‌تاهه‌تايى .
چونكه «شه‌ريعه‌ت» مه‌به‌ست پێى ده‌قه‌كانى قورئان و سو‌ننه‌ته ، وه «ته‌ريقه‌ت» مه‌به‌ست پێى جێبه‌جێكردنى ئه‌و ده‌قانه‌يه ، وه «حه‌قيقه‌ت» مه‌به‌ست پێى به‌رده‌وامييه له سه‌ر ئه‌و جێبه‌جێكردنه تا ئينسان ده‌گاته ئه‌و ئاست و پله‌يه‌ى كه حه‌قيقه‌تى ئيمان و ئيسلامى بۆ رونده‌بێته‌وه‌و شيرينى ئيمان ده‌چێژێت ،كه به «حلاوة الإيمان» له سوننه‌تدا ناوى براوه ۱، چونكه ئيمان هه‌يه‌و شيرينى ئيمانيش هه‌يه، ئه‌مه‌ى دووه‌ميان له به‌رده‌وامى له سه‌ر ته‌ريقه‌تى شه‌ريعه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت كه پێى ده‌ڵێن حه‌قيقه‌ت .
ئه‌م سێ زاراوه‌يش له قورئانى پيرۆزدا :
يه‌كه‌م : به زاراوه‌كانى «الصبر و المصابرة و المرابطة» ناوبراون وه‌ك ئيمامى «بيضاوي» له ته‌فسيره‌كه‌يدا بۆمان باس ده‌كات له ئايه‌تى پيرۆزى ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اصْبِرُوا وَصَابِرُوا وَرَابِطُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) [سورة آل عمران(200) ] ۲
دووه‌م : به زاراوه‌كانى « الموعظة ،و الشفاء ،و الهدى» ناوبراون وه له ئايه‌تى پيرۆزى [ يَاأَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَتْكُمْ مَوْعِظَةٌ مِنْ رَبِّكُمْ وَشِفَاءٌ لِمَا فِي الصُّدُورِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ) [ سورة يونس(57)] وه‌ك ئيمام (فخر الدين الرازي ) به درێژى رونيكردووه‌ته‌وه ۳.
سێيه‌م : هه‌روه‌ها ئيمام «فخرالدين الرازي» ده‌لَێت : مه‌به‌ست له سوره‌تى «فاتحة الكتاب» ئه‌وه‌يه كه موسڵمان به‌هۆيه‌وه له قۆناغى شه‌ريعه‌ته‌وه ده‌چێته ته‌ريقه‌ت و له‌و‌يشه‌وه ده‌گات به حه‌قيقه‌ت " ۴
چواره‌م : هه‌روه‌ها ئايه‌تى ( لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ) ( سورة المائدة (48) . شێخ « ابن تيميه‌ى حه‌ررانى» له ته‌فسيرى ئايه‌تى پيرۆزى (لِكُلّ جَعَلْنَا مِنْكُمْ شِرْعَةً وَمِنْهَاجًا ) (المائدة) (48) ده‌لَێت : (شرعه) بريتييه له (شه‌ريعه‌ت) ، (منهاج) يش بريتييه له (ته‌ريقه‌ت ) ، وه مه‌به‌ستيش له‌مانه بريتييه له (حه‌قيقه‌ت ) واته حه‌قيقه‌تى ئايين و ئيسلامه‌تى " ۵
پێنجه‌م : هه‌روه‌ها له قورئانى پيرۆزدا (تصريح) به‌و سێ زاراوه كراوه :
زاراوه‌ى شه‌ريعه‌ت : له ده‌يان شوێندا وه‌ك ئايه‌تى پيرۆزى (ثمَّ جَعَلْنَاكَ عَلَى شَرِيعَه مِنْ الأَمْرِ فَاتَّبِعْهَا وَلاَ تَتَّبِعْ أَهْوَاءَ الَّذِينَ لاَ يَعْلَمُونَ)[سورة الجاثية(18)] .
زاراوه‌ى ته‌ريقه‌ت : له ئايه‌تى پيرۆزى (وَأَلَّو اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لاَسْقَيْنَاهُمْ مَاءً غَدَقًا] (سورة الجن (16)
وه زاراوه‌ى حه‌قيقه‌ت ياخود (حق) : له ده‌يان جێگه‌دا هاتووه وه‌ك ئايه‌تى ييرۆزى ( قُلْ هَلْ مِنْ شُرَكَائِكُمْ مَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ قُلْ اللَّهُ يَهْدِي لِلْحَقِّ أَفَمَنْ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ أَحَقُّ أَنْ يُتَّبَعَ أَمَّنْ لاَ يَهِدِّي إِلاَّ أَنْ يُهْدَى فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ (سورة يونس (35) .
وه له سوننه‌ت دا : ئه‌و سێ زاراوه به زاراوه‌كانى (ئيمان و ئيسلام و ئيحسان ) ناو براون . ۶
كه‌واته (شه‌ريعه‌ت و ته‌ريقه‌ت و حه‌قيقه‌ت ) سێ زاراوه‌ى شه‌رعين و له يه‌ك نه‌ترازاون و يه‌ك دائيره پێكدێنن كه دره‌ختى فره په‌ل و پۆى پر به‌روبوم و به‌ره‌كه‌تى ئاينى پيرۆزى ئيسلامه ، بۆيه هه‌ندێ له زانايان فه‌رمويانه : .(الشريعة شجرة والطريقة أغصانها والحقيقة ثمارها) واته : شه‌ريعه‌ت وه‌ك ئه‌صلى دره‌ختێك وايه ، ته‌ريقه‌ت په‌ل وپۆكانيه‌تى ، حه‌قيقه‌تيش به‌روبوميه‌كانيه‌تى " ۷
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
په‌راوێزه‌كان :
(1) واته له فه‌رموده‌ى " ثَلَاثٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ وَجَدَ حَلَاوَةَ الْإِيمَانِ أَنْ يَكُونَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا وَأَنْ يُحِبَّ الْمَرْءَ لَا يُحِبُّهُ إِلَّا لِلَّهِ وَأَنْ يَكْرَهَ أَنْ يَعُودَ فِي الْكُفْرِ كَمَا يَكْرَهُ أَنْ يُقْذَفَ فِي النَّارِ " رواه البخاري في صحيحه عن أنس بن مالك برقم (15) ج 1ص26 ، و رواه مسلم في صحيحه عن أنس أيضا برقم (60) ج1ص152 .
(2) بنواڕه [تفسير القاضي البيضاوي مع حاشية شيخ زادة الحنفي ج2ص200] .
(3) بنواڕه : التفسير الكبير للفخر الرازي ج17 ص 122] .
(4) بنوارڕه : التفسير الكبير للفخر الرازي ج 1ص285ـ286] .
(5) بنواڕه : مجموع فتاوي ابن تيمية ، فصل في بيان الشريعة والطريقة والحقيقة ج2 ص 489 .
(6) رواه الشيخان عن عمر بن الخطاب و أبي هريرة رضي الله عنهما ] بنوارِه : صحيح البخاري ج14ص452 برقم (4404 ) وصحيح مسلم ج1ص87 برقم 9 . .
(7) بنوارِه : تنوير القلوب للشيخ محمّد أمين الكردي الأربيلي ص 407 ـ 408] .
سه‌رچاوه:سه‌رفرازان
له زه‌مانی حه‌زرتدا نوور و به‌ركه‌تی هاوڕێیه‌تی پێغه‌مبه‌ر ، دروودی خوای له سه‌ر بێ، ئه‌ونده فراوان و عاله‌مگیر بوو حیسابی نه‌ئه‌كرا.
هه‌روا له زه‌مانی تابعینیشدا هه‌رچه‌ند ئه‌و شێوه پێشوه نه‌ما بوو، به‌ڵام پاشماوه‌ی نووری به‌ركه‌تی زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر هێشتا گه‌لێ زۆر بوو و مه‌جالی ئه‌وه نه‌بوو كه‌سێ به تایبه‌تی مه‌شهوور ببێ به مورشید و موره‌ببی. به‌ڵام له سه‌ده‌ی پاشه‌وه‌دا كه‌سانی نه‌زان و بێ‌ئاگا له خوا و دنیا په‌رست ئه‌ونده زۆر بوون پیاوانی راسته‌قینه وه‌ك ئه‌ستێره‌ی شه‌وی تاریك دیاری‌یان ئه‌دا و به یه‌كه یه‌كه ئه‌ژمێررا بۆیه یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هاوڕێیه‌تی پیاوه به‌رزه‌كانی وه‌ك خوله‌فای راشیدین و ئه‌صحابه و تابیعین په‌روه‌رده بووبوون كه‌ناریان گرت و له ئه‌هلی فه‌ساد و خراپه و بێ‌ئاگایی دوور كه‌وتنه‌وه. ئه‌وانه‌ش كه ئه‌یانویست بچنه سه‌ر ڕه‌وشت و خووی ئه‌وان ده‌وری ئه‌وانیان ئه‌دا و له‌وان خڕ ئه‌بوونه‌وه و له سه‌ر ڕه‌وشتی ئه‌وان ده‌ستیان ئه‌كرد به عیباده‌ت و ئایین‌په‌روه‌ری و زوهد و خه‌ڵوه‌ت و پاك كردنه‌وه‌ی نه‌فس له ڕه‌زیله و خراپه و وه‌رگرتنی خووڕه‌وشتی پاك و به‌رز كه پێی ئه‌وتری غه‌زای گه‌وره(الجهاد الأكبر) كه غه‌زای نه‌فسه. ئه‌م كه‌سانه ئه‌بوون به پێشه‌نگ و پێشوای موسوڵمانان و دیاره هه‌ریه‌كێ له‌مانه ڕێ و شوێنێكی تایبه‌تی بۆ خۆی وه‌ر ئه‌گرت.
بۆ نموونه ئه‌م ئادابه‌ی كه ئه‌مڕو مه‌شهووره به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌ختی خۆی له سه‌رده‌می حه‌زه‌رتی ئه‌بووبه‌كری صیددیقه‌وه خوای لی رازی بێ تا زه‌مانی شێخ بایه‌زیدی به‌سطامی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی صیددیقی‌یه» و له سه‌رده‌می شێخ بایه‌زیدی به‌سطامی‌یشه‌وه تا سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقی غه‌جده‌وانی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی طیفوری‌یه» و له سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقیشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید موحه‌ممه‌دی بوخارایی كه مه‌شهووره به شاهی نه‌قشبه‌ند ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان» و له سه‌ر ده‌می ئه‌ویشه‌وه تا سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حرار ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «نه‌قشبه‌ندی‌یه» و له سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حراریشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید ئه‌حمه‌دی فارووقی سه‌رهیندی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی‌یه‌ی ئه‌حراری‌یه» و له سه‌رده‌می ئیمامی ڕه‌ببانیشه‌وه ـ كه هه‌موو ئه‌ولیا هاوده‌نگن له‌وه‌دا كه تازه‌كه‌ره‌وه‌ی هه‌زاری دووهه‌می هیجریه(مجدد الف ثانی) ـ ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «موجه‌ددیدی‌یه» و ئه‌م ناوه تا سه‌رده‌می شاهـ مه‌ظهری مامۆستای شاهـ عه‌بدوڵلای دیهله‌وی به‌ردوام بووه و له سه‌رده‌می ئه‌ویشه‌وه به ته‌ریقه‌تی «مه‌ظهری‌یه» ناوبانگی ده‌ركردوه و له سه‌رده‌می مه‌ولانا خالیدی شاره‌رزووریشدا مه‌شهوور بووه به «خالیدییه». به هه‌ر حاڵ ئێستا له ناو مه‌نسووبه‌كانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌دا ناوی «نه‌قشبه‌ندی‌یه» باوه.
..................
سه‌رچاوه: یادی مه‌ردان؛ نووسراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مدرس؛ به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 134ـ 132.
ته‌ریقه‌ت له عورفی ئه‌هلی ته‌سه‌ووفدا به مه‌عنای سلووك و گرتنه‌به‌ری ڕيگای به جێ هێنانی عيباده‌ت و فه‌رمانبه‌رداريی خواي ته‌عالايه به دڵسوزی و به ڕاستی.
خواي ته‌عالا له قورئاندا فه‌رموويه‌تی: « وَما خَلَقْتُ الجِنَّ وَ الإنْس إلّا لِيَعْبُدُون» واته: ئادميزاد و جنوكه‌م بۆ هيچ دروست نه‌كردوه بۆ ئه‌وه نه‌بێ بمپه‌رستن و به‌نده‌گيم بكه‌ن. په‌ره‌ستين و به‌نده‌گی‌يش ئه‌بێ به دڵسۆزانه و خاوێن و بێ‌گه‌رد بێ. خوا له قورئانا فه‌رموويه‌تي:« و َما اُمِروا إلّا لِيَعْبُدُوا الله مُخْلِصينَ لَهُ الدِّين» واته: فه‌رماني هيچيان نه‌دراوه‌تێ ئه‌وه نه‌بێ خواپه‌رستي‌يان خاوێن و بێ‌گه‌رد بێ. هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تي:«ألا للهِ الدّين ُالخالِص» واته: په‌رستني بێ‌گه‌رد هه‌ر بۆ خوايه. په‌رستنيش كه پێويسته خاوێن و بێ‌گه‌رد بێ، دوو به‌شه: يه‌كه‌م: ئه‌سڵی‌يه كه ئيعتقاد و باوڕه به زاتی خوا و فريشته‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ئه‌و كتێبانه‌ی كه خوای ته‌عالا ناردوونی بۆ سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه و باوه‌ڕ به ڕۆژی قيامه‌ت و قه‌زاو قه‌ده‌ر واته باوه‌ڕ به‌وه كه هه‌رچی له عاله‌مدا ئه‌بێ و ئه‌كرێ هه‌مووی خوا پێی ئه‌زانێ و به دروست كردنی خوايه.
به‌شی دووهه‌ميش فه‌رعيياتی دينه كه وتنی كه‌ليمه‌ی شه‌هاده‌ته واته« أشهدُ أنْ لا الهَ الا الله و أشهدُ أنَّ محمّداً رسولُ الله» و به جێ هێنانی پێنج فه‌رزه‌ی نوێژ له هه‌موو شه‌و و ڕۆژێكدا و ڕۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان له هه‌موو ساڵێكدا و دانی زه‌كاتی ماڵ به موسته‌حه‌ققان و حه‌جی ماڵی خوا له مه‌ككه بۆ هه‌ر كه‌س ده‌سه‌ڵات و توانای ببێ، وه‌ك له شه‌رعدا باسی كراوه.
به‌شی یه‌که‌م كه ئيمان و باوه‌ڕه، به ساده‌يی له ته‌مێ و ته‌ربيه‌ی ناو ماڵ و له ده‌می موسڵمانان وه‌ر ئه‌گيرێ و به شێوه‌ی عيلميش له خوێندنی كتێبی ئيعتقاد و ده‌رس وه‌رگرتن له مامۆستايانی زاناوه وه‌ر ئه‌گيرێ. هه‌روه‌ها به‌شی فه‌رعيياتيش له ته‌مێ و ته‌ربيه‌ی ناو ماڵ و چاو لێ كه‌ريی موسڵمانان و له خوێندنی ده‌رسی شه‌رع وه‌رئه‌گيرێ لای مامۆستای زانا و شاره‌زا.
خاوێنی و بێ‌گه‌ردی له عيباده‌تدا كه بۆ ئه‌سلی‌ياتيش و فه‌رعی‌ياتيش پێويسته، چه‌ند ڕيگای هه‌يه، يه‌كه‌م: به‌هره‌يه‌كه خوا ئه‌يبه‌خشێ به ئاده‌مزاد و هيدايه‌تی ئه‌دا كه‌وا به ساغی و ڕاستی خه‌ريكی خوا په‌ر‌ستی ببێ. دووهه‌م: به جێ‌هێنانی ئادابی دين وه‌ك كردنی ئه‌و شتانه‌ی خوا فه‌رمانی به كردنيان داوه و نه‌كردنی ئه‌و شتانه‌ی خوا فه‌رمانی به نه‌كردنيان داوه كه ئه‌مه‌ش ورده ورده ئه‌بێ به هۆی ئه‌وه كه نه‌فسی ئينسانی له سه‌ر دا بمه‌زری. سێهه‌م: ئه‌و جۆره هه‌وڵ و تێكۆشانه كه پێغه‌مبه‌ر (د. خ) كردوويه‌تی و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر تاعه‌ت و سه‌بر و خۆ ڕاگرتن له به‌ر باری ئازار و زه‌حمه‌تی دوژمنان‌دا و هه‌وڵ دان وجيهاد له ريگه‌ی ڕاستيدا و خۆ دوور ڕاگرتن له‌وانه كه غافڵ و بێ‌هۆش و بێ‌ئاگان له به‌جێ‌هێنانی واجباتی دين، چونكه نه‌فسی ئينسان هه‌ميشه ئينسان به‌ره‌و گوناهـ و خراپه رائه‌كێشی و نه‌فس تا له سيفاتی خراپ پاك نه‌كريته‌وه، مه‌يدانی ئه‌وه ئه‌بێ كه شه‌يتان كنه‌ی تيا بكا و له ڕێی چاكه لای بدا، بويه‌ش پێغه‌مبه‌ر(د. خ) فه‌رموويه‌تی: « إنّ الشَّيطانَ لَيَجری مِنْ إبنِ آدَم مَجْرَی الدَّم» واته: شه‌يتان وه‌ك خوێن به ناو له‌شی ئاده‌مزاددا دێت و ده‌چێ. به كورتی نه‌فسی ئينسان بێ ته‌زكيه‌و خاوێن كردنه‌وه ناگا به پايه‌ی دڵسۆزی، بۆيه‌ش خوا فه‌رموويه‌تی: « وَالَّذينَ جاهَدُوا فِينا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنا » واته: ئه‌وانه‌ی له ڕێگای ئێمه تێكۆشاون ڕێگای خۆمانيان نيشان ئه‌ده‌ين. هه‌روه‌ها فه‌رموويه‌تی: « قَدْ أفلَحَ مَنْ زَكّاها وَ قَدْ خابَ مَنْ دَسّاها» واته: ئه‌و كه‌سه‌ی نه‌فسی خۆی خاوێن بكاته‌وه رزگاری ئه‌بی و ئه‌و كه‌سه‌ی گومڕای بكا ڕه‌نجی به خه‌سار ئه‌چێ.
چواره‌ميش به هۆی هاوڕێيه‌تی و خۆشه‌ويستيی راستانی مه‌يدانی خواپه‌رستی وه‌ك پێغه‌مبه‌ران و ڕێبه‌رانی دين. له سه‌ر ئه‌م بناغه‌يه خوا فه‌رموويه‌تی:« يا أيُهَا الّذينَ آمَنُوا اتّقُوا اللهَ وَ كُونُوا مَعَ الصّادِقِين» واته: ئه‌ي خاوه‌ن باوڕه‌كان! له خوا بترسن و له گه‌ڵ ڕاستان بن. و پێغه‌مبه‌ريش فه‌رموويه‌تی: « وَ الّذِی نَفْسِی بِيَدِهِ لا يُؤمِنُ أحَدُكُم حَتّی أكونُ أحَبُّ إلَيْهِ مِنْ وَلَدِهِ وَ والِدِهِ وَ النّاسِ أجمَعيِن » واته: قه‌سه‌م به‌و خوايه‌ی گيانی من به ده‌ستی ئه‌وه، ئيمانی كه‌ستان ته‌واو نابێ تا منی لا له مناڵی و له باوكی و له هه‌موو خه‌ڵك خۆشه‌ويست‌تر نه‌بێ.
جا كه هاوڕێيه‌تی پياوچاكان له گه‌ڵ خۆش‌ويستندا هاته دی و ئينسان ڕێگای ئه‌و پياوچاكانه‌ی گرت، دڵی ئه‌بێ به ئايه‌نه‌ێ سيفات و ڕه‌وشتی ئه‌و كسانه و به‌و جۆره كه دڵی ئه‌وان نوورانی بووه، دڵی ئه‌ميش نووراني ئه‌بێ. وه‌كوو چۆن ئينسان ئه‌گه‌ر لای ئاگردا دابنيشێ هه‌موو له‌شی گه‌رم دائه‌گيرسێ يا لای ئينساني زوير و په‌ست دابنيشێ خه‌م و مه‌ينه‌ت دای ئه‌گرێ و لای بۆن خۆشێکا دابنيشێ بۆنی خۆش ئه‌بێ. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌يه پێغه‌مبه‌ر(د.خ) فه‌رموويه‌تی:« ما صَبَّ اللهُ في صَدري شَيْئَاً إلّا صَبَّهُ فِي صَدْرِ أبي‌بَكر» واته: خوا هيچی نه‌رژاندوته سنگی منه‌وه كه نه‌يرژاندبێته سنگی ئه‌بووبه‌كريشه‌وه.
له سه‌ر ئه‌م نه‌ريته بوو هاوڕێكانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) به به‌ره‌كه‌تی هاوڕێيه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌وه دڵيان نوورانی بوو، تابعين به به‌ره‌كه‌تی هاوڕێيه‌تی هاوڕێكانی پێغه‌مبه‌ره‌وه دڵيان ڕووی كرده خوا و پاكی و ساغی و بێ‌گه‌ردي له دڵياندا جێ‌گير بوو.
له سه‌ر ئه‌وه‌ش كه خواي ته‌عالا خۆی خاوه‌ن ئيراده‌يه و « يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَنْ يَشاء » چه‌ند كه‌سێ له يارانی پێغه‌مبه‌ر له ناو ئه‌وانی‌ترياندا سه‌ركه‌وتووتر بوون و له ناو كومه‌ڵی ياراندا ده‌ركه‌وتن و كه‌سانی‌تريش سووديان له‌مان وه‌رگرت. بۆ نموونه حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كر(ر.خ) شێوه‌ی يادی په‌نامه‌كی و دامه‌زرانی دڵ و به‌ندايه‌تيی ساغي له دڵدا دامه‌زرا. سه‌لمانی فارسی‌يش له حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كره‌وه ئه‌مه‌ی بۆ مايه‌وه. ئيمام قاسمی كوڕی موحه‌ممه‌دی كوڕی ئه‌بووبه‌كريش له‌وه‌وه. هه‌روه‌ها بايه‌زيدی به‌سطاميش له ئيمام جه‌عفه‌ری صادقه‌وه ئيستيفاده‌ی نوور و به‌ركه‌تی كرد.
سه‌رچاوه: یادی مه‌ردان؛ نووسراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مدرس؛ به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 132ـ 129.