نه‌قشبندی، ڕێ و ڕه‌وشت (ته‌ریقه‌ت)ێكه كه خراوته پاڵ خواجه « بها‌ء‌الدّین نقشبند بخارایی(791 ـ 717 كۆچی) »، به‌ڵام ناتوانین بڵێین به‌هائه‌ددین بنیات دانه‌ری ئه‌و ته‌ریقه‌ته‌یه، چونكه له ڕاستیدا ته‌ریقه‌كه‌ی ئه‌و، هه‌ر درێژه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گانه، ئه‌و ڕێ و ڕه‌وشت و سلووكه‌ی كه خواجه یووسفی هه‌مه‌دانی(535 ـ 440 كوچی) و خواجه عه‌بدولخالقی غوجده‌وانی(575 ـ493 كوچی) دایان مه‌رزاندبوو.
خواجه بهائوودین، كه ناوبانگی «شاهی نه‌قشبه‌ند»ه ، له سه‌یید ئه‌میری كولاله‌وه ته‌ریقه‌تی وه‌رگرتوه و له پاشان، بوو به زیندووكه‌ره‌وه و ڕاست‌كه‌ره‌وه‌ی ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان و به‌م جۆره، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی بوو به كۆ كراوه‌ی ده‌رز و فێر كاریی‌یه‌كانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بها‌ء‌الدّین بخارایی».
ئه‌م ته‌ریقه‌ته به ماوه‌ێیكی زۆر كه‌م له ''ماوراءالنهر'' و ''خوراسان''دا په‌ره‌ی سه‌ند و له پاش به‌هائه‌ددین جێ‌نشینه‌كانی ئه‌و علاءالدّین عطار (فه‌وت 802 كۆچی) و محمّد پارسا(فه‌وت 822 كوچی) و یعقوب چرخی(فه‌وت 851 كوچی) ده‌ستیان كرد به ئیرشاد كردن و ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو له بڵاوه‌پێدانی ته‌ریقه‌ته‌كه‌دا و له دوای ئه‌وانیش، خواجه«عبیدالله احرار» (895 ـ 806) سه‌ری هه‌ڵدا كه ناودارترین و دسه‌ڵاتدارترینی شێخه‌كانی چه‌رخی ته‌یموور خانی ناودار به «له‌نگ»ه و ئه‌م ته‌ریقه‌ته له چه‌رخی ئه‌حراردا، گه‌یشته چیای ده‌سه‌ڵات و ناوبانگ و په‌ره‌سه‌ندن.
بناغه‌ی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له سه‌ر سوننه‌تی پیغه‌مبه‌ر(د.خ) و شه‌ریعه‌ت و دووره په‌رێزی له بیدعه دامه‌زراوه و داكۆكی ئه‌كات له سه‌ر ئه‌وه و و هه‌ر ئه‌م خاڵه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای جیهانی ئیسلام‌دا په‌ره بستێنێ و به تایبه‌ت ببێ به ڕه‌وشتی سۆفیانه‌ی زانایان و ئه‌دیبان و فیقهـ زانانی ئیسلام و له‌وانه، شێخی «ابن‌حجر هیتمی»(974 ـ 909)، وتوویه‌تی: :« الطریقة العلیة السالمة من كدورات جهلة الصوفیه، هی الطریقة النقشبندیة» واته: « ئه‌و ته‌ریقه‌ی كه له خه‌وش و خاڵ و ناله‌باریی‌یه‌كانی سۆفیه نه‌زانه‌كان، خاڵی و دووره، هه‌ر ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندیه».
یه‌كیك له گه‌وره‌كان و مورشیده‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی كه له چه‌رخی ئه‌ودا نه‌قشبه‌ندی زۆر بلاو بووه‌وه، « مولانا شاه غلامعلی عبدالله دهلوی»ه (1240 ـ 1158) . له سه‌رده‌می ئیرشادی شاعه‌بدوڵڵادا، خواناس و زانای گه‌وره‌ی كورد «ضیاءالدین ابوالبهاء مولانا خالد ذو‌الجناحین شهرزوری» (1242ـ 1193) به رێنوێنی كردنی یه‌كێك له موریده‌كانی ئه‌و له سالی 1222 كوچی‌دا ئه‌چێ بۆ ''دیهلی'' له هیندستان و له پاش یه‌ك ساڵ به وه‌رگرتنی ته‌ریقه و ئیجازه‌ی ئیرشاده‌وه ئه‌گڕێته‌وه بو كوردستان و ده‌ست ئه‌كات به ئیرشاد و بڵاو كردنه‌وه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كه‌و له‌و كاته‌وه، ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی ـ كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه له كوردستاندا ئه‌ونده ناوبانگ و بڵاوه‌ی نه‌بووه ـ به جوریك بڵاوه ئه‌كات و په‌ره ئه‌ستێنێ كه ته‌نانه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران و زانایان و له‌وانه، مامۆستاكانی مه‌ولانا خالیدیش، ئه‌بن به ئۆگری.
له پاش مه‌ولانا خالید، خه‌لیفه‌كانی له ناوچه جۆر به جۆره ئیسلامیه‌كاندا، ده‌ستیان كرد به ئیرشاد و به‌ره‌و پێش بردنی ته‌ریقه‌ته‌كه. «شیخ عثمان سراج‌الدّین نقشبندی» یه‌كێكه له جیگه‌داره زۆر به‌ناوبانگه‌كانی مه‌ولانا خالید و سالی 1995 كوچی له شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه‌ی هه‌ورامانی كوردستانی به‌شی عیراق‌دا، پێی ناوته ئه‌م جیهانه و له پاش باڵق بوون، ده‌ستی بردوه‌ته خوێندنی ئایینی و هه‌ر له سه‌رده‌می لاویه‌تیه‌وه، ئۆگری سۆفیه‌تی و خواناسی بووه و له پاڵ خویندن‌دا، خه‌ریكی سولووكیش بووه و چاوه‌ڕی بووه به خزمه‌تی پیاوێكی ته‌واوی ته‌واو بار هینه‌ر(كامل مكمّْل) بگات هه‌تاكوو ته‌ریقه‌تی لێ وه‌ربگری و له‌و كاته‌دا، مه‌ولانا هات بو ''به‌غداد'' و شێخی «سراج‌الدّین» ته‌ریقه‌تی لێ وه‌رگرت و وه‌ك هه‌وه‌ڵین خه‌لیفه‌ی مه‌ولانا خالید، سالی 1228 كۆچی له سلیمانی‌دا ئیجازه‌ی خه‌لیفایه‌تی و ئیرشادی له ده‌ستی ئه‌و ئه‌ستاند.