كۆنفڕانسی جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری نه‌قشبه‌ندی له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له یادی ١٨٢ ساڵه‌ی كۆچی دوایی حه‌زره‌تی شێخ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی به دروشمی "مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری، په‌یام و هه‌ڵوێست" و به چاودێری مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ و به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رپرسانی حكومی و حزبی باشووری كوردستان، ده‌یان زانای ئایینی و شێخان و مورید و مه‌نسوبانی ته‌ریقه‌ت و میوانێكی زۆر له وڵاتانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، سوریا، ئێران و ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان و عێراق، كۆنفڕانسی جیهانی حه‌زره‌تی مه‌ولانا خالیدی شاره‌زوری نه‌قشبه‌ندی له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
شایانی باسه كه ئه‌م كۆنفڕانسه ماوه‌ی ٣ رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌میانه‌یدا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و بابه‌ت و به‌دوادا چون سه‌باره‌ت به ژیان و به‌رهه‌م و توانا و زانیاری ئه‌و كه‌سایه‌تییه گه‌وره پێشكه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
به پێنووسی: مامۆستا هێمن

هه‌موو كوردێكی پاك، چاك، دين‌دار، دڵسۆز و ئه‌ده‌بدۆست ئه‌گه‌ر به دڵ و گيان خۆی به منه‌تبار و قه‌رزداری مامۆستای هێژا و زانای كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ريمی مدرّس نه‌زانێ ناهه‌قی ده‌كا. چونكه مامۆستا و كوره كارامه و ليزانه‌كانی به هه‌موو هێز و توانای خۆيانه‌وه به هيچ بارێك له خزمه‌تی كوردی چاره‌ڕه‌شی، دووره‌به‌شی هه‌ژار درێخيان نه‌كردوه.
به‌ڕاستي ئه‌م خزمه‌ته به نرخانه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه چاكه، به دين، به فه‌رهه‌نگ، به زمان، به ئه‌ده‌ب و ئاكاری كورديان كردوه شايانی ئه‌و په‌ڕی ڕێز و سوپاسه. ياخوا له‌م لايه له به‌ڵای لابه‌لا دوور بن، به‌ردي سارد و گه‌رميان وه به‌ر پێ نه‌يه‌و له‌ولاش له‌به‌ر ئاڵاي پێغه‌مبه‌ر كه‌ون و حه‌شريان ده‌گه‌ڵ حه‌شری پياو چاكان بێ! پێم وايه خزمه‌ت به كوردی زۆر لێ كرا‌و چاكه‌يه‌كه كه له پێش چاوي بينايی چاوان بزر نابێ و پاداشێ دنيا و قيامه‌تی ده‌بێ.
گه‌ڕيده‌يی و ده‌ر‌به‌ده‌ری ئه‌م سوده‌ی بۆ من هه‌بوو كه له نێزيكه‌وه به خزمه‌ت مامۆستا بگه‌م و ده‌ستی موباره‌كی ماچ بكه‌م و بزانم كۆگای نوور و ده‌ريای بێ سنووره.
جارێك ده‌گه‌ڵ چه‌ند مامۆستای گه‌وره و ماقووڵ له باره‌گای حه‌زره‌تی غه‌وس له حوجره ته‌نگ و چكۆله‌كه‌ی دا له خزمه‌تی مامۆستا دانيشتبووين، من ئه‌م بيره‌م به مێشك دا هات ئه‌گه‌ر هه‌موو نووسينه به نرخه‌كانی ئه‌م مامۆستا كورته باڵا، ڕه‌زاسووكه، خۆين شيرين و قسه خۆشه بێنی و له تايه‌كی ته‌رازووی باوی و جه‌سته‌ی لاوازی خۆشی له تايه‌كه‌ی ديكه بخه‌ی ئايا سه‌ری وه ميچی حوجره‌كه‌ی ناكه‌وی؟
دياره ئه‌وينێكی پڕ سۆز، ئيمانێكی پيرۆز و ئيراده‌يه‌كی قه‌وی و پته‌و ئه‌م پيره خاوێنه و ئه‌م زانا كه‌م وێنه‌ي هان داوه كه له‌و ته‌مه‌نه‌دا له خزمه‌ت به زانست، به ئه‌ده‌ب، به ئيسلامييه‌ت و ئينسانييه‌ت خافڵ و بێ ئاگا و شه‌كه‌ت و ماندوو نه‌بێ.
باسی يه‌ك يه‌ك نووسراوه‌كانی مامۆستا وه‌ك ته‌فسيری قورئاني پيرۆز و شه‌ريعه‌تي ئيسلام و... نه به منی بێ ده‌سه‌ڵات ده‌كرێ و نه له‌و كورته باسه‌دا ده‌گونجێ، ئه‌م ئه‌ركه له ئه‌ستوێ ماموستايانی ئايينی و شاره‌زايانی ئه‌ده‌ب و پسپورانی زانسته كه هيوادارم كه‌مترخه‌می نه‌كه‌ن و شوێنه‌واره به كه‌ڵك و باشه‌كانی مامۆستا پتر به خه‌ڵك بناسينن. له باره‌ی « شه‌ريعه‌تی ئيسلام» ـی دا ڕای مامۆستايه‌كی شاره‌زام پرسی، فه‌رمووی: هه‌ركه‌سه بۆ خۆی بۆ چونێكی هه‌يه. من به ڕاشكاوی ده‌ڵێم تا ئێستا كتێبی وا ته‌واو له باره‌ی فيقهی شافيعی‌دا نه‌نووسراوه.

من لێره‌دا ده‌مه‌وێ به كورتی له باره‌ی ئه‌م ديوانه‌دا شتێك بنووسم به بڕوای شاره‌زايانی شيعر و ئه‌ده‌ب،« نالي» يه‌كێكه له گه‌شترين و پرشنگدارترين ئه‌ستێره به‌رزه‌كانی ئاسمانی ئه‌ده‌بی كوردی؛ ته‌نيا ره‌خنه يا به ئه‌ده‌ب‌تر بليم ده‌ردی دڵێكی له شيعري نالی‌يان بوو، ئه‌وه بوو كه تێگه‌يشتنی شيعره ناسك و ورد و جوان و ڕازاوه‌كانی زۆر هاسان نه‌بوو ، پيويستی به شی كردنه‌وه ، لێ تۆژينه‌وه و ورد بوونه‌وه‌ی ته‌واو بوو ؛ كه‌سێك سێ زمانی عه‌ره‌بی، فارسی و كوردی نه‌زانی بايه، چاك له شيعری نالی نه‌ده‌گه‌يشت. مامۆستای مه‌زن هه‌ستی به‌و كه‌م و كووڕی‌يه كردوه بۆيه به خۆی و كوڕ‌انيه‌وه ، هه‌ستاون ، تێكۆشان و ڕه‌نجيان كێشاوه و به هه‌زاران زه‌حمه‌ت نوسخه‌ی ده‌ستنووسيان په‌يدا كردوون له به‌ر يه‌كيان ڕاناون ئه‌م ديوانه به نرخه‌يان شه‌رح كردوه له هه‌وه‌ڵه‌وه پێشه‌كی‌يه‌كی زانايانه‌يان بۆ نووسيوه كه خۆی كتێبێكی سه‌ر به خۆيه و خويندنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ريان له شيعر و ئه‌ده‌ب ده‌خورێ پێويسته؛ له دوايه شيعره‌كانيان راست كردوه‌ته‌وه ، مانا لێ داوه‌ته‌وه ، هه‌ڵسه‌نگاندوه و له پێش خوينه‌ريان داناوه.

تا ئێستا كاری وا له نێو كورداندا نه‌كراوه . زۆر كه‌س له سه‌ر نالی‌يان نووسيوه به‌ڵام كه‌س ئه‌وه‌نده‌ی خۆ پێوه ماندوو نه‌كردوه؛ ئه‌وانی باش بوون، ناته‌واو بوون ئه‌وانه‌ی نه‌زانانه نووسرا بوون هه‌ر نه‌بان باشتر بوو. هيچ كارێك ئه‌ويش كاری وا ئه‌سته‌م و گران بێ كه‌م و كووڕی نابێ، ره‌نگه ئه‌و كاره گه‌وره‌يش نه‌خته نه‌قسێكي هه‌بێ به‌ڵام بێ گومان هاوتا و وێنه‌ی نيه... .
سه‌رنج: ئه‌م نووسراوه به‌شێكه له سه‌ره‌تای ديوانی نالی به پێنووسی مامۆستا سيّد محمّدامين شيخ الاسلامی(مامۆستا هێمن). بڕوانه: ديواني نالي، چاپ کراوی ناوندی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی ئینتشاراتی صلاح‌الدّين ايوبی له ورمێ.