له زه‌مانی حه‌زرتدا نوور و به‌ركه‌تی هاوڕێیه‌تی پێغه‌مبه‌ر ، دروودی خوای له سه‌ر بێ، ئه‌ونده فراوان و عاله‌مگیر بوو حیسابی نه‌ئه‌كرا.
هه‌روا له زه‌مانی تابعینیشدا هه‌رچه‌ند ئه‌و شێوه پێشوه نه‌ما بوو، به‌ڵام پاشماوه‌ی نووری به‌ركه‌تی زه‌مانی پێغه‌مبه‌ر هێشتا گه‌لێ زۆر بوو و مه‌جالی ئه‌وه نه‌بوو كه‌سێ به تایبه‌تی مه‌شهوور ببێ به مورشید و موره‌ببی. به‌ڵام له سه‌ده‌ی پاشه‌وه‌دا كه‌سانی نه‌زان و بێ‌ئاگا له خوا و دنیا په‌رست ئه‌ونده زۆر بوون پیاوانی راسته‌قینه وه‌ك ئه‌ستێره‌ی شه‌وی تاریك دیاری‌یان ئه‌دا و به یه‌كه یه‌كه ئه‌ژمێررا بۆیه یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هاوڕێیه‌تی پیاوه به‌رزه‌كانی وه‌ك خوله‌فای راشیدین و ئه‌صحابه و تابیعین په‌روه‌رده بووبوون كه‌ناریان گرت و له ئه‌هلی فه‌ساد و خراپه و بێ‌ئاگایی دوور كه‌وتنه‌وه. ئه‌وانه‌ش كه ئه‌یانویست بچنه سه‌ر ڕه‌وشت و خووی ئه‌وان ده‌وری ئه‌وانیان ئه‌دا و له‌وان خڕ ئه‌بوونه‌وه و له سه‌ر ڕه‌وشتی ئه‌وان ده‌ستیان ئه‌كرد به عیباده‌ت و ئایین‌په‌روه‌ری و زوهد و خه‌ڵوه‌ت و پاك كردنه‌وه‌ی نه‌فس له ڕه‌زیله و خراپه و وه‌رگرتنی خووڕه‌وشتی پاك و به‌رز كه پێی ئه‌وتری غه‌زای گه‌وره(الجهاد الأكبر) كه غه‌زای نه‌فسه. ئه‌م كه‌سانه ئه‌بوون به پێشه‌نگ و پێشوای موسوڵمانان و دیاره هه‌ریه‌كێ له‌مانه ڕێ و شوێنێكی تایبه‌تی بۆ خۆی وه‌ر ئه‌گرت.
بۆ نموونه ئه‌م ئادابه‌ی كه ئه‌مڕو مه‌شهووره به ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی وه‌ختی خۆی له سه‌رده‌می حه‌زه‌رتی ئه‌بووبه‌كری صیددیقه‌وه خوای لی رازی بێ تا زه‌مانی شێخ بایه‌زیدی به‌سطامی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی صیددیقی‌یه» و له سه‌رده‌می شێخ بایه‌زیدی به‌سطامی‌یشه‌وه تا سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقی غه‌جده‌وانی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی طیفوری‌یه» و له سه‌رده‌می خواجه عه‌بدولخالقیشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید موحه‌ممه‌دی بوخارایی كه مه‌شهووره به شاهی نه‌قشبه‌ند ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی خواجه‌گان» و له سه‌ر ده‌می ئه‌ویشه‌وه تا سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حرار ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «نه‌قشبه‌ندی‌یه» و له سه‌رده‌می خواجه عوبه‌یدوڵلای ئه‌حراریشه‌وه تا سه‌رده‌می سه‌یید ئه‌حمه‌دی فارووقی سه‌رهیندی ناو نراوه به «ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی‌یه‌ی ئه‌حراری‌یه» و له سه‌رده‌می ئیمامی ڕه‌ببانیشه‌وه ـ كه هه‌موو ئه‌ولیا هاوده‌نگن له‌وه‌دا كه تازه‌كه‌ره‌وه‌ی هه‌زاری دووهه‌می هیجریه(مجدد الف ثانی) ـ ناو نراوه به ته‌ریقه‌تی «موجه‌ددیدی‌یه» و ئه‌م ناوه تا سه‌رده‌می شاهـ مه‌ظهری مامۆستای شاهـ عه‌بدوڵلای دیهله‌وی به‌ردوام بووه و له سه‌رده‌می ئه‌ویشه‌وه به ته‌ریقه‌تی «مه‌ظهری‌یه» ناوبانگی ده‌ركردوه و له سه‌رده‌می مه‌ولانا خالیدی شاره‌رزووریشدا مه‌شهوور بووه به «خالیدییه». به هه‌ر حاڵ ئێستا له ناو مه‌نسووبه‌كانی ئه‌م ته‌ریقه‌ته‌دا ناوی «نه‌قشبه‌ندی‌یه» باوه.
..................
سه‌رچاوه: یادی مه‌ردان؛ نووسراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی مدرس؛ به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی 134ـ 132.